مێگا فارم


چاوەڕوانبە


logo
ناونیشان لێرە

(کەرتی کشتوکاڵ کۆڵەکەی ئابوری و شادەماری ژیانە)
کوردستان خاوەنی سامانێکی گەورەی سروشتیە لەپێکهێنەرەسەرەکیەکان بۆ کشتوکاڵ کردن و برەودان بەسامانی ئاژەڵی وەک رووبەرێکی فراوانی خاکی بەپیت و ژمارەیەکی زۆر سەرچاوەی ئاوو دابارینی بارانی ساڵانەو کەش و هەوای گونجاو بەلەبەرچاوگرتنی ئەم تایبەتمەندیانەو مێژوویەکی دێرینی کشتوکاڵ کردن لەکوردستان دەکرێ کەرتی کشتوکاڵی بەرەوپێش ببەین و شۆڕشێک بۆ خستنەسەرپێی ئەوکەرتە پڕبایەخەبەرپابکرێت ، تاوەکو لەڕێگەتەقلیدیەکانەوە کشتوکاڵ کردن  بگوازینەوە بۆقۆناغی پیشەسازی بەجۆرێک خێرایی و ڕێژەی وەبەرهێنان بەرزبکەینەوە تاپڕکردنەوەی خواستی بازاڕ و گەیشتن بەئاستی خودبژێوی و پاشان هەنگاونان بۆ گەیشتنە قۆناغی هەناردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان.
 بۆیە ئەمڕۆ1/10/2022 لەژێر دروشمی 
( کشتوکاڵی پێشکەوتوو ... ئابوریەکی بەهێز .... کوردستانێکی ئاوەدان ) ڕایدەگەیەنین وەک هەوالێکی مژدەبەخش بۆ وەبەرهێنەرانی بواری سامانی ئاژەڵی و کشتوکاڵ بەگشتی خاوەن پڕۆژە ئاژەڵیەکان ،هەموو ئەوکەسانەی سەرو کاریان لەگەڵ بەخێوکردنی ئاژەڵی گەورەو بچوک هەیه بۆ بەرهەمهێنانی شیرو گۆشت یان پڕۆژەی ماسی،  باخی ئابوری ، هەنگ، بەرهەمهێنانی سیلاج و وێنجە و کشتوکاڵی داپۆشراو یان هەیە ، یاخود پێویستیان بە  کەل وپەل و ئامێری کشتوکاڵی و دەرمانی کشتوکاڵی و ئاژەڵی و تۆو و پەین و ئالیک هەیە و لەهەریەکێک لەوبوارانەکاردەکەن مژدەی دامەزراندنی یەکەم کۆمپانیای هاوڕێ و پاڵپشتی وەبەرهێنەرانی ئەوبوارانەو ئاژەڵداران و جوتیاران دەدەین کە 
کۆمپانیای مێگا فاڕم MEGA FARM company 
کە کۆمپانیایەکی تایبەتمەندە بۆ (بزنس و  خزمەتگوزاری کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵی)
یەکەم جارە کۆمپانیایەک دابمەزرێت کەئامانجی هاوکاری جوتیارو ئاژەڵداروخاوەن پڕۆژەکانی ئەوبوارانە بێت تاوەکو باشترین قازانج بکەن چونکە ئێمە پێمان وایە نهێنی بوژانەوەوگەشەکردنی هەر کەرتێکی ئابوری و  ڕاکێشانی گەورە وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و بیانی بۆناوهەر کەرتێک بریتیە 
لەدڵنیایی قازانج لەوکەرتەئابوریەدا. 
لەمەودوا 
لەگەڵ مێگافاڕم لەم خزمەتگوزاریانە سودمەند دەبن : 
١-ئامادەکردنی پڕۆپۆزەڵ بۆ بنیاتنانی پڕۆژەی وەبەرهێنان لەبواری ئاژەڵداری و کشتوکاڵیدا بەستانداردی زانستی پێشکەوتوو.
٢-ناساندی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە پڕۆژەئاژەڵداری وکشتوکاڵیە قازانج بەخشەکان کە گونجاون بۆناوچەکەمان.
٣-باشترین جۆری ئالیکی شیرو گۆشت بەرهەم دەهێنین وەدڵنیایی  بەکارهێنانی دەدەین بەئاژەڵداران  بەداتاڕووندەکرێتەوە کەخاوەن ئاژەڵ چەند قازانج دەکات کەلەژێر چاودێری پسپۆری خۆراکی ئاژەڵ ئەم کارە دەکرێت . 
٤- پاراستنی تەندروستی ئاژەڵەکانت یان باخەکەت یان پڕۆژەی پەلەوەرو ماسی  بەجۆرێک پێویستت بەکڕینی دەرمانی زۆر نەبێت و ئافات و نەخۆشیەکان نەبنە هۆکاری زیانی گەورەبۆ پڕۆژەکەت.
٥-پێدانی ڕاوێژی زانستی و بەرچاو ڕونی سەبارەت بەهەر پڕۆژەیەکی ئاژەڵداری و کشتوکاڵی کەدەتەوێت دەست پێ بکەی یان پڕۆژەیەکی سەرکەوتوو بنیات بنێ یان ماندوو بوون و سامانەکەت بەهەدەرمەدە.
٦- زەویەکت هەیە دەتەوێت پڕۆژەی لەسەر بکەیت بۆ چ جۆرە پڕۆژەیەک گونجاوە ؟ چەندی تێدەچێت ؟ چۆن دەکرێت ؟ چۆن دڵنیابیت  قازانج دەکەیت ؟ لەگەڵ گەورەترین و باشترین کۆمپانیاکانی دروستکردنی پڕۆژەکان لەکوردستان و عیراق پڕۆژەکانتان بەستانداردی جیهانی و بەکەمتر لەتێچویەک کەخۆتان بیکەن تەواو دەکەین . 
٧-ناساندنی بەرهەمەکانتان بەبازاڕو کڕیاران بۆ ئەوەی زۆرترین فرۆشت هەبێت لە ئامێری کشتوکاڵی و کەل و پەل و پێداویستیە کشتوکاڵیەکان یان هەر بەرهەم و بابەتێک کەپەیوەندی بەکشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵیەوە هەیە ، هەروەها چارەسەری کێشەی  پڕۆژەکان و ئاڕاستەکردنیان بەرەو بەرهەمداری وگۆڕینیان بۆ  پڕۆژەی قازانج بەخش .
کشتوکاڵی پێشکەوتو .... ئابوریەکی بەهێز ... کوردستانێکی ئاوەدان .

مێگافاڕم MEGA FARM company 
ژ م/   واتس اپ + ڤایبر 07509770750
07701905554