مێگا فارم


چاوەڕوانبە


logo
دەربارە

کۆمپانیای مێگافاڕم   MEGA FARM company 


کۆمپانیای MEGA FARM کۆمپانیایەکی تایبەتمەندە بە خزمەتگوزاری و بزنس لەبواری  لەکشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵی 
ئیدارەی کۆمپانیا پێکدێت لە گروپێک ئەندازیاری شارەزاو خاوەن ئەزمون لەبواری کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵی .
کار دەکەین  لەبوارەجیاوازەکانی کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵی و وەبەرهێنان لەبواری( پڕۆژەئاژەڵداریەکانی شیرو گۆشت هەروەها کێڵگەی پەلەوەری گۆشت و هێلکە، ماسی ، هەنگ، باخی ئابوری ، خانوی پلاستیکی لەپڕۆژەی گەورە و بچوک ، هەروەها بازرگانی ئاژەڵی زیندو دەرمان و پێداویستی کشتوکاڵی ئامێری کشتوکاڵی ، ئالیکی ئاژەڵ ، تەواوکەری خۆراکی ، سەماد ، تۆو نەمام و بنەتۆو  )
ئێمە لە کۆمپانیای مێگا فاڕم MEGA FARM بەلەبەرچاو گرتنی کەش و هەواو خاکی بەپیتی کوردستان و بونی ڕوبارو دەریاچەو سەرچاوەجیاوازەکانی ئاو وە  ڕێژەیەکی باشی  بارانی ساڵانە بەهۆی بونی ئەوتایبەتمەندیانەی خاک و کەش و هەوای کوردستان پێمان وایە دەکرێ هاوشێوەی وڵاتانی پێشکەوتوو کشتوکاڵ بکەینە کۆڵەکەی ئابوری وڵات بەپشت بەستن بەتەکنەلۆژیاو ڕێگەزانستیە نوێ یەکان ئاستی وەبەرهێنان بەرزبکەینەوەو لە قۆناغی بەکارهێنەری بپەڕینەوەبۆ ئاستی خود بژێوی و پاشان  بگەین بە ئاستی هەناردەکردنی بەرهەمەکشتوکاڵیەکان بۆ بازاڕەکانی جیهان . 
 چونکە هەموو پێداویستیە بنەڕەتیەسروشتیەکانی کشتوکاڵکردن لەکوردستان هەن،  بەڵام هۆکاری کەمی بەرهەم و گرانی نرخی بەرهەمی ناوخۆیی بونی گۆمەڵێک گرفت و کەم و کوڕیە لە شێوازی وەبەرهێنان لەوبوارەدا کەتائێستا پشت بەڕێگە تەقلیدیەکان دەبەسترێت لەسێکتەری کشتوکاڵیدا، لەهەمان کاتدا بازاڕێکی گەورەی ساغ کردنەوەی بەرهەمەکشتوکاڵیەکان هەیە لەناوخۆی عێراق کەپاڵپشتیەکی بەهێزە بۆ ساغ کردنەوەی بەرهەمەکان . 
 بەتایبەت ئێستا باشوری عیراق بەگشتی بەدەست کەمی بەروبوومە کشتوکاڵیەکانەوە دەناڵێنێت بەهۆی کەم بونەوەی ڕێژەی ئاوی ڕوبارو دەریاچەکانی و کەمی دابارینی بارانی ساڵانە ، عێراق بۆتە بازاڕێکی گەورەی ساغ کردنەوەی بەرهەمی وڵاتانی دراوسێ و دەرەوە، لەدوای سەرهەڵدانی پەتای کۆڕۆناو گۆڕانی هاوکێشەکانی ژیان و جوڵەی بازرگانی ئێستا لەسەرجەم وڵاتانی جیهان نرخی بەرهەمە خۆراکیەکان بەرزبۆتەوە بەهۆکاری گرانی سوتەمەنی و گواستنەوە ئەمەش بۆتەهۆی کرانەوەی دەرگای خێر بەڕوی وەبەرهێنانی ناوخۆیدا چونکە تێچوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی بەرهەمی دەرەکی زیاترە لەتێچوی وەبەرهێنانی ناوخۆ بۆیە لەدوای سەرهەڵدانی کۆڕۆناو ترسی سەرهەڵدانی قەیرانی خۆراک لەجیهاندا وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لەسەرجەم وڵاتاندا و بەتایبەتیش لەکوردستان پێدەنێنێتە قۆناغێکی زێڕینەوە ، لەم سۆنگەیەوە بڕیارماندا بەدامەزراندنی کۆمپانیای مێگا فاڕم  MEGA FARM بۆ کارکردن لەبواری خزمەتگوزاری کشتوکاڵ وسامانی ئاژەڵی وەداڕشتنی ئامانجەکانی کۆمپانیا بەم شێوەیەی خوارەوە: 
ئامانجەکانی کۆمپانیای  MEGA FARM : 
1-ئاسۆ ڕوناکەکانی داهاتوی کشتوکاڵی دەدۆزینەوەو پێتان ئاشنا دەکەین بەمەبەستی وەبەرهێنان تیایاندا لەهەریەکە لە بوارەکانی تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی ،ئاژەڵداری ، پەلەوەری ، ماسی ، هەنگ ، باخداری ، بەروبومی کێڵگەیی، ئامێرو کەرەستەو پێداویستی پڕۆژەکشتوکاڵی وئاژەڵیەکان کەهۆکاری سەرەکین بۆ خێراکردن و زیاد کردنی بەرهەم لەپڕۆژە ئاژەڵداری وپەلەوەری و کشتوکاڵیەکاندا . 
٢- لێکۆڵینەوەو خستنەڕوی  دیوەشاراوەکان و زانیاریە نەوتراوەکان لەسەر کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵی وهەموو سێکتەرەکانی وەبەر هێنانی کشتوکاڵی بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگەچارەی نوێ بۆ گرفت و کێشەکان تاهەمووان لێی سوودمەند بن لەڕێگای میدیایەکی زانستی ئابوری کشتوکاڵی تایبەتمەند. 
٣-ئامانجمانە بەشێکبین لەهەوڵەکان بۆئەوەی کشتوکاڵ بکەینە کۆڵەکەی ئابوری وڵات لەڕێگەی خستنەڕوی پڕۆژەی ستراتیژی و ڕاکێشانی گەورە وەبەرهێنەران بۆ وەبەرهێنان لەکشتوکاڵ وسامانی ئاژەڵیدا. 
٤-سامانی ئاژەڵی لەکوردستان لەوپەڕی پەراوێزخستندایە دەبێ بیگەڕێنینەوە ناوگۆڕەپانی ڕکابەری و وەبەرهێنەران هانبدەین کەلەو کەرتە زێڕینەدا ئەسپی خۆیان تاوبدەن چونکە بزنسێکی سادەو ساناو قازانج بەخشە ئەگەر بەڕێگەی زانستی بکرێت . 
٥- شۆڕشێکی کشتوکاڵی لەکوردستان دەست پێ بکەین 
 بە پێگەیاندنی توێژێکی زیرەک و چالاکی لەبوارەجیاوازەکانی کشتوکاڵدا بۆ بنیادنانی پڕۆژەی ستراتیژی و دەسپێکردنێکی زانستی لەهەنگاوی یەکەمەوە لەسەر ڕێگەزانستیە پێشکەوتوەکانی وەبەرهێنان بۆ پڕۆژە ئاژەڵداری و کشتوکاڵیەکان بۆئەوەی لەڕوبەرێکی کەمتر بەکاتێکی کەمتر بەرهەمی زیاترمان دەست بکەوێت ، کەبتوانێت لەئاست زۆری خواستی بازاڕ بێت ، ئەوەش بەهاندان و ڕاهێنان و پشتگیری وەبەرهێنەران و دەرچوانی بەشەکشتوکاڵیەکان.

٦- هاندان و پاڵپشتی   گەنجانی خاوەن پڕۆژە و ناساندنی  بەرهەمەکانیان بە بەبازاڕ لەڕێگەی ۆرک شۆپ و سیمینارو ڤیستیڤاڵی تایبەت و پێگەمیدیاییەکان، هەروەها ڕاهێنانی خوازیاران تاوەکو بزاننن چۆن ببینە وەبەرهێنەرێکی سەرکەوتوی کشتوکاڵی و وەربەرهێنان لەپڕۆژە کشتوکاڵیەکاندا بکەن هەروەها ئاشاناکردنی گەنجان بە پڕۆژەی بچوکی کشتوکاڵی  قازانج بەخش  کە بتوانن بەسەرمایەکی کەم دەست پێ بکەن و ببنە خاوەن بزنسی خۆیان.
٧ - بەرهەمە کشتوکاڵیەکان و گۆشتی سورو سپی و ماسی لەوسەری دنیاوە دەگاتە بازاڕەکانی ئێمە و لەبەرهەمی  کوردی هەرزانترە، هەروەها لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمی خۆماڵیش بەشێک لە  بەرهەمانکانمان پارەناکات ؟!  ئامانجی ئێمەئەوەیە  ئەو هاوکێشەیە ڕاست بکەینەوەو دەستی وەبەرهێنەری کشتوکاڵی بگرین بۆسەر  ڕێگا دروستەکە بۆ گەیشتن بەباشترین قازانج .

کۆمپانیای مێگا فاڕم 
07509770750