گرنگی ئابووری ( مانگا )
ئاژەڵداری پایەكی گرنگ لە ئابووری كشتوكاڵیدا داگیر دەكات، بەتایبەتی ئابووری كشتوكاڵی لەکوردستان و عێراق چ لەڕووی ئەو بڕە پارەیەی كە ئەم لایەنە زیادی دەكات بۆ كۆی بەرهەمی ناوخۆیی یان قەبارەی هێزی كار یان ئەو سەرمایەی وەبەرهێنانی تێدا دەكرێت، هەروەها پەرەسەندنی بەرهەمی ئاژەڵداری لە لایەنە جیاوازەکانیدا کاریگەری دەبێت لەسەر زیادبوونی خواست لەسەر هێزی مرۆیی.زیادبوونی خەرجییەکانی وەبەرهێنان بۆ پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی ئاژەڵ، و لە ئەنجامدا، زیادبوونی دابینکردنی بەرهەمە ئاژەڵییەکان و کەمبوونەوەی نرخەکانیان، کە دەبێتە هۆی... دابینکردنی خۆراکی پرۆتینی بە ئاستێکی گونجاو بۆ هەموو هاوڵاتیەک بە مەبەستی بەدەستهێنانی خۆشگوزەرانی ئابووری.
(مانگای شیر دەر و مانگای گۆشت) لە گرنگترین ئاژەڵەکانە لە دابینکردنی بەرهەمی خۆراک بۆ مرۆڤ، لەوانە گۆشت، شیر، بەرهەمە شیرەمەنیەکان، چەرم، ئێسک، هەندێک مادەی پرۆتین و دەرهاویشتەی هۆرمۆنی، جگە لەوەی لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا بە ئاژەڵی کار دادەنرێت .
پیشەسازی شیرەمەنی لە جیهاندا بە پلەی یەکەم پشت بە شیری مانگا و گامێش دەبەستێت، دواتر ئەو شیرەی کە مەڕ و بزن بەرهەمی دەهێنێت.
لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی مانگا و گامێش لە جیهاندا، بەرهەمهێنانی شیر، شێوازی بەبازاڕکردن، پاراستن و دروستکردن بۆ بەکارهێنانی داهاتوو، بوونە یەکێک لە شتە جیاوازەکان لە کشتوکاڵ و بازرگانی نێودەوڵەتیدا، بەم شێوەیە پیشەسازی شیرەمەنی لە هونەرێکەوە گۆڕا بۆ زانستێک کە پەیوەندییەکی گەورەی هەیە لەگەڵ زانستەکانی تری وەک جینات، کیمیا، فیزیا، بەکتریا، باشترکردن و ئەندازیاری ساردکەرەوە، بەڕێوەبردنی کار.وە زانست و زانیاریەکانی تر بە مەبەستی باشترکردنی دۆخی شیرەمەنی و دروستکردنی جۆری نوێی بەرهەم و دابەشکردنیان بە سەرکەوتوویی و بە قازانج لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانی.
سەبارەت بە گرنگی گۆشت وەك خۆراك بۆ مرۆڤ، بە یەكێك لە سەرچاوە سەرەكییەكان دادەنرێت لە پێدانی پرۆتینی ئاژەڵی بۆ مرۆڤ، هەروەها سەرچاوەیەكی باشی گروپی ڤیتامینی كۆمپلێکسی B یە، پرۆتینی ئاژەڵ گرنگە، چونكە هەمووی تێدایە ئەو ترشە ئەمینیانەی کە پێویستن بۆ جەستەی مرۆڤ و بە ڕێژەیەکی پێویست جگە لەوەش گۆشت بڕێکی زۆر ئاسنی تێدایە بە تایبەت لە جگەردا.
بەگشتی مانگا بەپێی مەبەستی سەرەکی بەرهەمهێنان یان ئیستغلالکردنیان بەسەر سێ پۆلدا دابەش دەکرێت:
1- مانگای شیردەر.
2- مانگای گۆشت
3- مانگای دوو مەبەست(شیرو گۆشت)
جۆرەکانی مانگا لە ڕووی دەرەکییەوە جیاوازن لە یەکتر و بەپێی کوالیتی بەرهەمی سەرەکییان خۆیان دەگونجێنن، مانگای شیردەر جیاوازە لە مانگا بۆ بەرهەمهێنانی گۆشت لە بڕی ماسولکە و چەوری کەڵەکەبوو، هەروەها لە گەشەکردنی گوانەکاندا.
لە کاتێکدا دەبینین مانگا گۆشتەکان وەک بارستەیەکی یەکگرتووی گۆشت دەردەکەون و لە شێوەی پارالێلۆگرامدا، بۆمان دەردەکەوێت کە مانگای شیر، بە پێچەوانەوە، ئێسکی تەنک و بەرچاوە، شێوەیان سێگۆشەیە و گوانێکی گەورەیان هەیە.
هەروەها مانگا هەیە توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە جۆرێکی هەیە کە پێی دەوترێت دوو مەبەست، بەو پێیەی بەکاردێت بۆ بەرهەمهێنانی گۆشت و شیر لە یەک کاتدا و بە ڕێژەیەکی ئابووری، بە زانینی ئەوەی کە جیاوازی نییە لە نێوان هەموو ئەم جۆرە لە ناوەوەدا پێکهاتە و ئێسکەپەیکەر.
ئەم تایبەتمەندیانە (بەرهەمهێنانی گۆشت، بەرهەمهێنانی شیر) بە پەیڕەوکردنی شێوازی تایبەتی بەخێوکردن و هەڵبژاردنی بەردەوام بۆ ئەم نەوەیانە هات تا سەقامگیری ئەم تایبەتمەندییە لە جۆرەکاندا و گواستنەوەی لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر.بە بەخێوکردن و باشترکردنی ئاژەڵەکان، ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی بەردەوام و جێگیرکردنی تایبەتمەندییە بەرهەمدارەکانی هەر جۆرە ئاژەڵێک.
ئەو مانگایانەی لەجیهاندا بەناوبانگن بۆ بەهەمهێنانی شیر یان گۆشت هەریەکەیان ناوێکی تایبەت بەخۆیان و ناوەکەیان هەیە .